وەزارەتی کارەبا: ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا و هاتنی شەپۆلی سەرما و سۆڵە، ماوەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی 10 بۆ 12 کاتژمێر کەمبووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “هاوڵاتیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ 10-12 کاتژمێرێک کەم بووەتەوە”.

ئەوەش هاتووە، “لە کاتێکدا ئێستا توانایی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا 2800 مێگاواتە، وەزارەتی کارەبا کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە کۆتایی مانگی رابردوو وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، “دۆخی کارەبا باشتر دەبێت و خواست لەسەر کارەبا 5 هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە و بە ساردبوونی کەشوهەوا چاوەڕێی زیاتربوونی دەکرێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا