بۆ روبەڕوبونەوەی داعش هەرێم و بەغدا گەيشتنە رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری حكومەتی هەرێم لەژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەوەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، هەردوو لایەنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و سوپای عێراق، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش گەیشتوەتە رێككەوتن.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت ڕاگەیاندووە، وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كە باڵاترین دەسەڵاتی سوپای عێراقە كۆبونەوەتەوەو لە دوو میحوەری كەركوك و دیالە گەیشتونەتە رێككەوتن.

ئاماژە بەوەشكردووە، هەردولا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لەكۆبونەوەكانی داهاتوودا لە میحوەرەكانی دیكەش بگەنە رێككەوتنی زیاتر.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەزارەتی پێشمەرگەو سوپای عێراق دڵنیاییانداوە لەوەی، دەبێت ژوری هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق چالاك بكرێتەوە.

ماوەیەكە جموجوڵەكانی داعش لە سنوری ناوچە جێناكۆكەكان زیادیكردووە، بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەش هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لە نێوان ئەوان و هێزەكانی سوپای عێراق.

لە ماوەی رابردودا هەرێم و بەغدا بەمەبەستی دروستكردنی چەند لیوایەكی هاوبەش چەندین كۆبونەوەیان ئەنجامدا، دواتر بە بڕیاری مستەفا كازمی بڕیاری پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش لە نێوان هەردولادا درا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا