زیاتر لە 400 كۆچبەری دیكە لە بێلارووسەوە دەگەنەوە هەرێم و عێراق

پۆڵەتيك پرێس

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ 425 كۆچبەری دیكەی لە بێلارووسەوە دەگەنەوە فڕۆكەخانەكانی هەولێرو بەغدا.

چاوەڕوان دەكرێت ئەو كۆچبەرانە لە كاتژمێر حەوتی ئێواەری ئەمڕۆ بگەنەوە عێراق، ئەوەش حەوتەمین كاروانی كۆچبەرانی عێراقییە كە لە بێلاڕووس گیریانخواردوەو دەگەڕێنەوە هەرێم و عێراق، پێشتریش شەش كاروانی دیكە گەڕاونەتەوە.

بە گەڕانەوەی ئەم ژمارە كۆچبەرە، تائێستا ژمارەی كۆچبەرە گەڕاوەكان گەشتوەتە زیاتر لە دوو هەزار و 500 كۆچبەر.

ئەوەش لەكاتێكدا، بەهۆی داخستنی سنوری نێوان بێلارووس و پۆڵەنداوە كێشەو گرفتی زۆر بۆ ئەو كۆچبەرانە دروست بوو كە هەوڵیاندەدا لەو رێگەیەوە بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا.

داخستنی سنور و سەختی دۆخی كەشوهەواو بوونی سەرماو نەبوونی خۆراك و پێداویستی وایكرد بەشێك لەو كۆچبەرانە بەناچاری بڕیاری گەڕانەوە بۆ وڵات بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا