ڤیدیۆ کۆنفرانسی نێوان بایدن و پوتن بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

یوری ئۆشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند، “بڕیارە لەدوای سەردانەکەی ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی روسیا بۆ هندستان، دانوستانی نێوان پوتن و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبچێت”.

یوری ئۆشاکۆڤ لەبارەی پرسیاری ئەوەی ئایا دوای سەردانەکەی بۆ هندستان، ڤیدیۆ کۆنفرانسی نێوان بایدن و پوتن بەڕێوەدەچێت؟ بە میدیاکانی وت: “بەڵی لەدوای سەردانەکەی هندستان، کار لەسەر ئەوە دەکرێت”.

وتیشی: ئێمە کار بۆ رێکخستنی کۆنفرانسی ڤیدیۆیی نێوان پوتن و بایدن دەکەین و پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

بڕیارە رۆژی 6ی ئەم مانگە ڤلادمیر پوتن سەردانی هندستان بکات بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و ئەو وڵاتە و تاوتوێکردنی دۆسیە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ناریندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هندستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا