جوتیار عادل: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ هاوئاهەنگی زیاتر لەگەڵ پێشمەرگە بکات

پۆڵەتیک پرێس:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی هاوئاهەنگی و کاری هاوبەشی زیاتر لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیی تەواوی خۆی لەو بوارە دەربڕیوە”.

ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش هێرشێکی ترسنۆکانەیان بۆ سەر هاووڵاتییانی گوندی خدر جیجە لە بناری چیای قەرەچووخ ئەنجام دا، بەداخەوە لەو هێرشەدا چەند هاووڵاتییەکی گوندەکە و لە کاتی بەهانەوە چوون و ڕاوەدوونانی تیرۆرستانیش، ژمارەیەک پێشمەرگەش شەهید و برینداربوون”.

وتیشی: ئێمە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانانە دەکەین و سەرەخۆشی لە کەسوکارو بنەماڵەی ئەو خەڵکە سڤیلە و شەهیدە قارەمانانەش دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئەوەشی خستەڕوو، “دووپاتی دەکەینەوە بۆ رێگری کردن لە هێرشە بەردەوامەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کورستان و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی هاوئاهەنگی وکاری هاوبەشی زیاتر لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕیوە و دەردەبڕێت لەو بوارەدا”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا