راگەیەندراوێكی بەپەلەی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەكەی داعش بۆ سەر مەخمور

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: ئەمشەو داعش لە دامێنی چیای قەرەچوغ پەلاماری چەند ماڵێكی گوندی خدر جیجەیان داوە، بەداخەوە شەهید و برینداری هاووڵاتی هەیە.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەمشەو 2_12_2021 1 تیرۆریستانی داعش، لە دامێنی چیای قەرەچوغ، پەلاماری چەند ماڵێكی گوندی (خدر جیجە) یان داوە، لەم پەلامارە وەحشیگەریانەدا، بە داخەوە شەهید و برینداری هاووڵاتی هەیە.

ئەوەشهاتووە، هێزەكانی پێشمەرگە، هەر زوو كەوتنە راوەدوونانی تیرۆریستان و ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە ناوچەكەدا دەستپێكردووە، كێوماڵی گشتی ئەنجامدەدەن بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و سزادانیان.

بەپێی زانیارییەكان جگە لە شەهید بوونی سێ‌ هاووڵاتی كە هەرسێكیان بران و كوڕی موختاری گوندی خدر جیجەن پێشمەرگەیەكیش شەهید بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا