یەکێتی سکاڵا تۆماردەکات و داوای بەدەستهێنانی سێ کورسی دیکە دەکات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرایدەكات، بۆ گەڕاندنەوەی سێ كورسی هەولێرو نەینەوا لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵا تۆماردەكەن.

رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاندووە، وەك ھاوپەیمانی كوردستان ئامادەكارییانكردووە بۆئەوەی لەسەر هەریەكە لەبازنەكانی یەكی ھەولێر و بازنەیی سێ و چواری نەینەوا لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵا تۆمار بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەیانەوێت لە رێگەی ئەو سكاڵایانەوە ماف بۆ هەریەكە لە فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی كاندید لە بازنەی یەكی ھەولێر و مەجید ئەحمەد ئیسماعیل لە بازنەی سێ و عەزیزە عەبدولعەزیز لە بازنەی چواری نەینەوا بگەڕێننەوە.

پێشترو لەسەروبەندی راگەیاندنی ئەنجامە نافەرمییەكاندا، تیمی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی یەكێتی لە هەولێر بەخستنەڕووی چەندین بەڵگە ئاشكرایكرد، ساختەكاری زۆر لە هەڵبژاردنی ئەو پارێزگایەدا ئەنجامدراوە، هاوكات، تەواوی ئەنجامەكانی رەتكردەوە.

لە چەند رۆژی رابردوشداو دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی راگەیاند، یەكێتی توانی لە هەولێرو نەینەوا دوو كورسی دیكە بەدەستبهێنێت كە پێشتر درابوو بە پارتی، بەوەش یەكێتی ژمارەی كورسییەكانی گەیاندە 19 كورسی و ژمارەی كورسییەكانی پارتی لە 33 كورسییەوە بۆ 31 كورسی كەمكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا