پەرلەمانی كوردستان چەند راسپاردەیەكی لە بارەی خوێندكارانەوە پەسەندكرد

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی 64 لە ئەندامانی چەند راسپاردەیەكی لە بارەی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی خوێندكارانی خۆپیشاندەرەوە دەركرد تاوەكو بەدواداچوونیان لەسەر بكرێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هەردوو لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان و لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕاپۆرتێكیان سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان خستەڕوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو راپۆرتەدا هەردوو لیژنەكە ناوەڕۆك و دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی زانكۆكان و بەڕێوەبەری ئاسایش بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و نوێنەرانی خوێندكاران و قوتابیان و ئەو زەرەر و زیانانەی سەرجەم داواكارییەكانی قوتابیان و خوێندكارانیان له گەڕاندنەوەی دەرماڵەكانیان و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ زانكۆ و بەشه ناوخۆییەكان باسكراوە.

ئەوەشهاتووە، هەردوو لیژنەكه چەندین ڕاسپاردەیان بۆ چارەسەركردن و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خوێندكاران خسته ڕوو سەرۆكی پەرلەمانیش ڕاسپاردەكانی خسته دەنگدانەوه و به دەنگی (٦٤) ئەندامی پەرلەمان پەسند كرا.

بەپێی راگەیەنراوەكەی پەرلەمانی كوردستان، راسپاردەكان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێن و هەردوو لیژنەكەش ڕاسپێردران بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنیان بكەن.

لە چەند رۆژی رابردودا خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و گەڕاندنەوەی دەرماڵە بەڕێوەچوو، دواتر خۆپیشاندانەكان گرژیان بەخۆیانەوە بینی.

لیژنەی ناوخۆو پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانیش چەند كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ نوێنەری خوێندكاران و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدا تاوەكو راپۆرتێك لە بارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان و روداوەكانییەوە ئامادە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا