دۆزینەوەی کۆنترین چا لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی چینی شوێنەوارناس کۆنترین چای جیهانیان دۆزییەوە تەمەنی 2000 ساڵە.

بە وتەی زانایان ئەو خواردنەوەیەیان لە پارێزگاری شاندۆنگ دۆزیوەتەوە لەکاتی هەڵکۆڵین لە گۆڕستانی خیزانی چو کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11 تا سەدەی سێی پێش زایین، پێش ئەم دۆزینەوەیە ڕاپۆت پیشکەشکراوە کە زانایانی شوێنەوارناس کۆنترین چایان لە گۆڕستانی ئیمپراتۆڕ هان جینگدا دۆزیوەتەوە کە لەساڵی 141ی پێش زاین مردووە.

عمره 2000 سنة.. اكتشاف أقدم مشروب شاي في العالم بالصين | بوابة أخبار اليوم  الإلكترونية

دۆزینەوە نوێیەکان دەریانخستووە چا لە سەرانسەری وڵاتی چیندا لە پێش زاینەوە چێندراوە و هەر هەبووە، دەڵێن: ئەم چایەی خێزانی چو لە سەدەی خێزانەکەیاندا وەک خواردنەوە بەکارنەهاتووە، بەڵکو وەک چارەسەرێک بۆ کێشە و نەخۆشیەکانی گەدە بەکارهاتووە، بەڵام لە سەدەی خێزانی هان لە ساڵی 206ی پێش زاین تا 220ی زاین و سەدەی خێزانی تان یاساکانی چایان دانا و لەهەموو جیهاندا بڵاوبۆوە، لە سەرەتادا لە یابان و کۆریا بڵاوبۆتەوە دواتر لەسەدەی 16دا لە ئەوروپا بڵاوبۆوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا