ڤیڤۆ پادێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ پادێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین پادەکان.

ڤیڤۆ پاد پێکهاتەکەی لە کانزای بەهێز دروستکراوە، قەبارەی شاشەکەی نۆ ئینجە، چارەسەرکەری کوالکۆن سناپ دراگۆن 870 و چارەسەرکەری وێنەی جی ئی فۆرس ئاڕ تی ئێکس3050ی تێدابەکارهاتووە.

خێرای پاتریەکەی 8040 میلی ئەمپێرە دوای بارگاویکردن توانای 11 کاتژمێر کارکردنی هەیە، پادەکە چەندین تایبەتمەندی پێشکەوتووی لەخۆی گرتووە بەڵام تا ئێستا کۆمپانیاکە تایبەتمەندی زیاتر و کاتی خستەبازاڕی ئامێرەکەی ئاشکرا نەکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا