بەوێنە..مارێک خاوەنی ئۆتۆمبێلێک سەرسام دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەڕووداوێکی بێوێنەدا خێزانێکی ئوسترالی سەرسام بوون بە بینینی مارێکی گەورە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا کە خۆی بە ئاوێنەی شۆفێرەوە هەڵواسیبوو، ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە بەرپرسانی خشۆکەکانەوە کرد بۆ یارمەتیدانیان.

دوای پەیوەندی کردنەکە بەرپرسان و کۆمپانیای تایبەت بە خشکۆکەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بۆیان دەرکەوت مارەکە لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە چۆتە ناو ئۆتۆمبێلەکە، باسیان لەوەش کرد ئەو جۆرە خشۆکانە دەتوانن لەشوێنی وادا خۆیان حەشار بدەن کە بە بیری کەسدا ناچێت.

مارەکە درێژیەکەی چوار پێ یە بەنزیکەی دەکاتە مەتر و نیوێک، کارمەندان مارەکەیان لە ئۆتۆمبێلەکە دەرهێنا و گواستیانەوە بۆ سەنتەری تایبەت بە چاودێریکردنی خشۆکەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا