کۆمسیۆن: ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن گەڕاندنەوەیان نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ناتوانرێت تانە لەسەر ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن تۆماربکرێت و ناوی براوەکانیش دەنێردرێنە دادگای فیدڕاڵی بەمەبەستی پەسەندکردنیان.

لەوبارەیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، “بڕیاری دەستەی دادوەری لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و تانەکان گەڕاندنەوەی نییە و دەبێت سەرجەم لایەنەکان پێوەی پابەند ببن”.

وتیشی: هیچ لایەنێک ناتوانێت پەڵپ بگرێت و تانەی دیکە پێشکەش بکات لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، چونکە ئەوانە ئەنجامی کۆتایین و بە وردی چاو بە تانەکانی پێشوودا خشێنراوە.

باسی لەوەشکرد، “کۆمسیۆن ناوی براوە و دۆڕاوەکان دەنێرێت بۆ دادگای فیدڕاڵی تا پەسەندیان بکات”، وتیشی: ناوی کاندیدە دۆڕاوەکان بۆیە دەنێرین چونکە هەندێکیان پۆستی حکومی و وەزارییان هەیە تا بتوانن لە کارەکانیان بەردەوام بن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو کە دواتر بەهۆی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانەوە بەشێکی زۆر لە هێزە شیعەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەنجامەکانیان بەدڵ نەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا