پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هۆنۆر تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی هۆنۆر60ی ڕاگەیاندا کە بڕیارە بەمزوانە بەردەست بێت.
مۆبایلی هۆنۆر60 لە شوشە و کانزا دروستکراوە و بەرگەی بەرکەوتنەکان دەگرێت، دووریەکەی(161.4/73.3/7.98) ملیمە، کێشەکەی 179 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.76 ئینج و دیقەی پیشاندانی2676/1236 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.
ئامێرەکە توانای کارکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن778 جی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+8+108) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە.
بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4800 میلی ئەمپێرە.