ڕاگەیەندراوێک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

ثۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، دوو كورسییەكەی پارێزگای نیەنەوا (بازنەی 2)، و پارێزگای هەولێر (بازنەی 3) ئیستحقاقی ڕەوای یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانن.

ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: دوو كورسییەكەی پارێزگای نیەنەوا (بازنەی2)، و پارێزگای هەولێر (بازنەی 3) ئیستحقاقی ڕەوای یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانن، كە هەر ئیستحقاقی كوردە لە چوارچێوەی كورسییەكانی كوردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

وتەبێژی یەكێتی وتیشی: گێرانەوەی كورسییەكانی یەكێتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی كوردستان دوای رەچاوكردنی تانە یاساییەكان و سەلماندنی هەوڵی ساختەكاری (تزویر) كارێكی باشە و ئێمە پێشوازی لێ دەكەین.

پاش ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، كورسییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان بوو به‌ 18 كورسی و له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی بوو به‌ 19 كورسی.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆن له‌ هه‌ولێر هه‌رێم كه‌ما ئاغا له‌ یه‌كێتی چووه‌ شوێنی له‌یلا ئه‌كه‌ره‌م له‌ پارتی، له‌ موسڵ رونزی سیدۆ له‌ یه‌كێتی چووه‌ شوێنی عه‌بدولسه‌لام شه‌عبان به‌رزنجی له‌پارتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا