وتەبێژی قوباد تاڵەبانی وەڵامێکی توندی ھێڤیدار ئەحمەد دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی وەڵامێكی توندی پەرلەمانتارێكی پارتی دەداتەوەو رایدەگەیەنێت، قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە دوورن لە راستییەوەو داتاكانی راست نین.

سە‌میر هە‌ورامی وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران رایگەیاندووە، ھێڤیدار ئە‌حمە‌دی پە‌رلە‌مانتار، لێدوانێكی داوە‌ و ناوی تیمی یە‌كێتی لە‌حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ھێناوە‌، بۆ ھە‌موو لایە‌كی رووندە‌كە‌نە‌وە‌، قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ دوورن لە‌ڕاستییە‌وە‌ و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سە‌لماندووە‌ لە‌و لێدوانە‌یدا‌.

دەشڵێت، “داتا و ئامارە‌كانیش سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ ئە‌و ‌پەرلەمانتارە‌ ھیچ زانیارییە‌كی درووستی نییە‌ و كەس لێدوانە‌كانی بە‌جددی وەرناگرێت چونكە‌‌ زوو زوو پە‌نا دە‌باتە‌ بە‌ر موزایە‌دە‌ و دووبارە سەلماندی كە ئە‌و پەرلەمانتارێكی فاشلە”.

پێشتر هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە میدیایەكی نزیك لە حزبەكەی خۆی رایگەیاندبوو، باسی ئەوەی كردووە داھاتی سلێمانی چۆن دەدزرێت.

ئەو رونكردنەوەیەی سەمیر هەورامی دوای ئەوە دێت، ئەوە چەندەمینجارە ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بەوشێوەیە لێدوان لە بارەی داهاتی سلێمانی و نەگەڕاندنەوەی بۆ وەزارەتی دارایی دەدات، بەتایبەت ئەوكاتانەی حكومەت توانی دابەشكردنی موچەی نابێت لە كاتی خۆیدا هێڤیدار ئەحمەد و كەسانی دیكەی ناو پارتی بەوشێوەیە هەوڵدەدەن رایگشتی بەو ئاڕاستەیەدا ببەن كە بەهۆی نەگەڕاندنەوەی داهاتی سلێمانییەوە موچە نادرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک