وەزیری تەندروستی سەبارەت بە توشبوون کۆرۆنای ئۆمیکرۆن ڕوونکردنەوەیدا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە سەبارەت بە حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونکردنەوەیدا.

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئمڕۆ 30ی تشرینی دووەم ساڵی 2021 ڕایگەیاند، تا ئێستا لە هەرێمی لوردستان هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو (ئۆمیکرۆن) تۆمار نەکراوە، بەردەوامین لە چاودێری کردنی بارودۆخەکە بە هاوکاری تەندروستی جیهانی.

وتیشی، هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی  جۆرە نوێیەکەو پێشتریش ئێمە سێ شەپۆلی کۆرۆنا و جۆری دیکەمان بینیوە و ئەزمونێکمان هەیە، بەڵام بۆ ئێستا تەنها چاودێریکردنی دۆخەکە پێویستە، ئاگاداربین.

هاوکات لە بارەی کەمی دەرمانەوە لە سلێمانی وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆیان کردووە هیوادارن بتوانن کێشەکە چارەسەر بکەن، چونکە پەویوەندی بە دابین کردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی دەرمانەوە هەیە.

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک