یەکێکی دیکە لە پێشمەرگە بریندارەکانی ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش شەھیدبوو

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەحیا عادل فەرەج یەكێك لە پێشمەرگە بریندارەكانی هێرشەكەی ئەمشەوی داعش بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، شەهیدەكە دانیشتووی خورماتووە و تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە.‏

شەوی رابردوو لە خۆرئاوای بەنداوی بەوەشاسوار لە قەزای كفری، داعش پەلاماری هێزی پێشمەرگەی كوردستانی داو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك شەهید بوو و سێ‌ پێشمەرگەش برینداربوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی شەممە داعش هێرشیكردە سەر سەنگەرێكی پێشمەرگە لە سنووری ناحیەی كوڵەجۆ کە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهید بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا