مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ درووست دەکات تایبەتمەندیەکی زۆر و نرخێکی ڕکابەری هەیە.

مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی31 کێشەکەی 181 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی6.4 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2400 پێکسڵ و شەپۆلی60 هێرتز، چارەسەرکەری هێلیۆ جی85ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(50+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، بڕیارە مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی شین و خۆڵەمێشی بەردەست بێت و نرخەکەشی لە 173 دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ 200 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا