پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ئەوەی ئەمریکا و روسیا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پشتیوانی لە دانوستانی رۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سوریا بکەن، چاوەڕێ دەکرێت خولێکی نوێی دانوستانەکان لەنێوان کورد و سورییەکان بەڕێوەبچێت.
ئەم هەواڵە لەدوای سەردانەکەی شاندی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد بۆ هەریەکە لە واشنتۆن و مۆسکۆ و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ جۆ بایدن و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا دێت، کە لە 10ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.
هاوکات، پێشبینی دەکرێت لەم خولەی دانوستانەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا، داهاتووی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەری و بڵاوبوونەوەی سەربازی و داگیرکاری تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ بکرێت.
دانوستانەکانی نێوان کوردەکان و حکومەتی سوریا بەردەوام ناکۆکی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی کە حکومەتی سوریا رەتیدەکاتەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک هێزێکی سەربازی ناو سوپا هەژماربکات و هەوڵدەدات بۆ سنووردارکردنی کاروچالاکییەکانی، جگە لەوەی رەتیدەکاتەوە دانبە ئیدارەی خۆسەریدا بنێت و ناهێڵێت زمانی کوردی ببێتە وانەیەک لە قوتابخانەکان و بخوێندرێت.