پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریدا ئەمڕۆ سێ شەممە هۆشداریدا، دەربارەی ڕوبەڕوبوونەوەی هەموو جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو زنجیرە نوێیەکەشی.
سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە 30 ی تشرینی دووەم وتی، پێویستە کەمتەرخەمی نەکرێت لە بابەتی ڕۆشنبیری سەبارەت بە کۆرۆنا.
وتیشی، دابەزینی ڕێژەی توشبوون نابێت بە هۆکاری ئەوەی لە مەترسی چووبێتینە دەرەوە، تا ئێستاش مەترسیەکان لە عێراق بوونی هەیە، وە ئەگەریشی هەیە کە زنجیرە نوێیەکەش لە عێڕاقدا سەر هەڵبدات واتا کۆرۆنای ئۆمیکرۆن.