پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێڵی ئاسمانی عێراق ئەمڕۆ دواگەشت ئەنجام دەدات، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوری بیلاڕوس گیریان خواردبوو.
ئەمڕۆ سێ شەممە 30ی تشرینی دووەم وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا گەشت ئەنجام دەدەن لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە نێوان سنوری بیلاڕوس و پۆڵەندا گیریان خواردبوو.
تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە بیلاڕوسەوە لەسەر داوای خۆیان گەڕێندراونەتەوە، بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 3 هەزار کەس دەبێت.
بەهۆی خراپی بارودۆخیانەوە لە سنوری نێوان پۆڵەنداو بیلاڕوس، ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر ناویان تۆمارکرد بۆ ئەوەی بگەڕێندرێنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان.