پۆڵەتیک پرێس
کۆمەڵێک زانا لە زانکۆی ئدیس کوان لە ئۆسترالیا توێژینەوەیەکی نوێیان کردووە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی قاوەدا مەترسی توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە(زەهایمەر) زیاد دەکات.
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێک یان دوو کۆپ قاوەی زیادە کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشک دەبێت و مەترسی توشبوون بە زەهایمەر زیاد دەکات، بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە بۆئەوەی زیانی تەندروستی نەبێت.
قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی لەجیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە، ئەگەر بەڕێژەیەکی تەندروست بخورێتەوە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، یارمەتی تەندروستی دڵ و تەواوی ئەندامانی جەستە دەدات.