گەورەكانی ئەوروپا بردیانەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا تەواوی یارییەكانی سێیەم شەوی یارییەكانی یۆرۆ نەیشن پاڵەوانێتی دۆستانەی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بە كۆتا هاتن تیایدا هەڵبژاردەی پرتوگال پاڵەوانی ئەوروپا و پاڵەوانی یەكەم یۆرۆ نەیشن توانی بردنەوەیەكی گەورە لە سەر حسابی هەڵبژاردەی كرواتیا دووەمی جامی جیهانی 2018 تۆمار بكات و باشترین دەست پێك پێشكەش بە جەماوەری هاندەری خۆی بكات.

لای خۆشییەوە سێ‌ شێرەكەی ئینگلتەرا بردنەوەی بەرامبەر بە ئایسلەندا تۆمار كرد و كەڵەشێرەكەی فەڕەنساش بردنەوەی لە بەرامبەر سوێد تۆمار كرد.

ئەنجامی تەواوی یارییەكانی ئەمڕۆ و شەوەكەی:
مەقدۆنیای باكور 2 X ئەرمینیا 1
جەبەل تاریق 1 X سان مارینۆ 0
قوبرس 0 X چیای ڕەش 2
ئایسلەندا 0 X ئینگلتەرا 1
ئیستۆنیا 0 X جۆرجیا 1
ئەزاربیجان 1 X لۆكسمبۆرگ 2
دانیمارك 0 X بەڵجیكا 2
سوێد 0 X فەڕەنسا 1
پرتوگال 4 X كرواتیا 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا