پۆڵەتیک پرێس
هەوادارێکی تۆپی پێ لە مەکسیک توانی ژمارەی پێوانەی بشکێنێت و ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەی، لە خۆشەویستی بۆ یاری تۆپی پێ توانیویەتی زۆرترین تۆپ کۆبکاتەوە.
بەپێی پێگەی ئەلیکترۆنی کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەی رۆدیگۆ ڕۆمیرۆ توانیویەتی ژمارەی پێوانەی جیهان بشکێنێت و 1230 تۆپی لە جۆر و ڕەنگە جیاوازەکان لە ماڵەکەیدا کۆکردۆتەوە، بەمەش توانیویەتی پێش تۆماری پێشوو بکەوێت کە کۆکەرەوەی تۆپی پێی ئەرجنتینی فێرناندۆ فۆگلینی 861ی تۆپی کۆکردبۆوە.
رۆدیگۆ باسی لەوە کرد کاتێک ئامادەبوو لە یاریەکانی کۆتای کاسی جیهانی لە ئەڵمانیا ساڵی 2006 بۆ یەکەمجار تۆپێکی کڕی بۆئەوەی خۆی و هاوڕێکانی یاری پێبکەن لەوکاتەوە دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی تۆپ، لە چەندین شوێنی جیاواز تۆپەکانی کڕیوە، ڕۆمیرۆ بۆ ماڵپەری گینس قسەی کرد و وتی: “هیوادارم ژمارە پێوانەیەکەم هاندەربێت بۆ کەسانی دیکە، دەمەوێت پەیامی منیان پێبگات هەر شتێک ئەگەر سووربی لەسەری دەتوانی بەدەستی بهێنیت”.