پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە شاندی پەرلەمانی کوردستان کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران لەگەڵ شاندی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی، پێشوازیکرد لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی ئاسایش و ناوخۆ و پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر داوای ڕەوای خوێندکاران و هەماهەنگیی هەموولایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی یاساییانە و مەدەنییانە کرد.

پێشتریش سەرچاوەیەک بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشەی خوێندکاران سەردانی سلێمانی کردووە تا لەگەڵ نوێنەرانی خوێندکاران کۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا