تەندروستیی عێراق رێکاری نوێ دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەگرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا دۆخی عێراق لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و بەمزووانەش لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی  نیشتیمانی بڕیاری نوێ لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەردەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە سەیف بەدر بە کەناڵەکانی عێراقی راگەیاند، “تا ئێستا لە عێراق حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیکرۆن تۆمارنەکراوە”، وتیشی: هێشتا زانیارییەکان لەبارەی ئەم گۆڕاوە سنووردارە”.

وتیشی: خۆپارێزی تاکە رێگایە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و داواشی کرد هاوڵاتیان پابەندبن بە وەرگرتنی ڤاکسین و بەکارهێنانی ماسک و کەرەستەکانی دیکەی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی راشیگەیاند، “گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە گۆڕاوەکانی دیکەی کۆرۆنا مەترسیدارترە”.

پێشتریش رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای لە 194 وڵاتە ئەندامەکەی ناو رێکخراوەکە کرد، پەلە بکەن لە پێدانی ڤاکسین بەو کەسانەی لە هەمووان زیاتر پێویستیانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا