پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی زانکۆی سلێمانی بکات و لەگەڵ نوێنەرانی خوێندکاران کۆببێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی.
سەرچاوەیەک بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی زانکۆی سلێمانی دەکات و لەگەڵ نوێنەرانی خوێندکاران کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان و دۆخی بەشە ناوخۆییەکان و پڕۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگاکە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی داواکردنی دەرماڵەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەی بەشە ناوخۆییەکان خۆپیشاندانیان کرد.