پۆڵەتیک پرێس
پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری خۆراک ڕایگەیاند، لیمۆ سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە کرداری هەرس ئاسانتر دەکات و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ کەم دەکاتەوە.
پزیشکەکە باس لەوە دەکات، لیمۆ سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە ڕێگری لە دروستبوونی وەرەمە پیسەکان دەکات، چارەسەری پەتای وەرزی و کۆکە دەکات، تایبەتمەندی دژە ڤایرۆس و بەکتریاکانی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندی هەندێک جەستە بەشێوەیەکە ڕێگر بێت لە خواردنی لیمۆ.
پزیشکەکە جەختی لەوەکردەوە، هەموو کەسێک نابێت لیمۆ بخۆن، چونکە لای هەندێک هەستیاری دروست دەکات، هەروەها ئەو کەسانەی کێشەی گورچیلە، گەدە و ڕیخۆڵەیان هەیە پێویستە لە خواردنی لیمۆ دووربکەونەوە.