حاڵەتی نەخۆشییەکی مەترسیدار لە سلێمانی دەستنیشانکرا

پۆڵەتیک پرێس:

ستافی پزیشکی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە، حاڵەتێکی مەترسیدار ناسراو بە نەخۆشی (Sarcocystosis)یان دەستنیشان کرد کە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

شاڵاو عارف سەرپەرشتیاری پزیشکی کوشتارگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “هۆی نەخۆشی (Sarcocystosis) دەگەڕێتەوە بۆ مشەخۆری Sarcocystis hominis.

دەشڵێت: مەترسی ئەم نەخۆشیە لەوەدایە کە هەندێ جار زۆر بە سەختی تەشەنە دەکات لە مرۆڤدا بە جۆرێک تەواوی جەستەی دەگرێتەوە و لە هەندێ حاڵەتدا بە گومانی شێرپەنجە نەخۆش بۆ ماوەیەکی زۆر چارەسەری کیمیایی وەرگرتووە بەڵام تەندروستی خراپتر بووە تا دواجار پاش پشکنینی وورد و بە PCR دەستنیشان کراوە.

وێنەی حاڵەتەکەی ئەمڕۆ لە کوشتارگە و هەروەها X-Ray  و MRI چەند نەخۆشێکی تووش بوو بەم مشەخۆرە

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

May be an image of food

May be an image of text that says 'a'

May be an image of text that says 'a b'

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک