خوێندكارێك دوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندورستی عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێنا بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی خوێندكارێكی قۆناغی ئامادەیی لە داقوق دوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

مستەفا عەدنان خەڵەف، تەمەن 17 ساڵان خوێندكاری پۆلی شەشەمی ئامادەیی داقوق، سێ رۆژ پێش ئێستا لە یەكێك لە بنكەكانی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە داقوق ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە و دواتر باری تەندروستی تێكچووە، ئەمڕۆ شەممە گیانی لەدەستدا.

تەندروستی كەركوك لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەو خوێندكارە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و50% گیانلەدەستدانەكەی بەو هۆكارە بووە.

لەسەر ئەو ڕووداوە بڕیارە وەزارەتی تەندروستی عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە بەغداوە رەوانەی كەركوك بكرێت، تا دڵنیابێتەوە لەوەی بەكاریگەری ڤاكسینەكە مردووە، یان خوێندكارەكە نەخۆشی تری هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا