ئەمشەو یۆرۆ نەیشن ئاگرین دەبێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە دوو شەوی ڕابردوودا چەندان یاریمان لە پاڵەوانێتی دۆستانەی هەڵبژاردە میللییەكانی كیشوەری ئەوروپا واتا یۆرۆ نەیشن بینی پێ‌ دەچێت ئەمشەو شەممە شەوی گەورەی پاڵەوانێتییەكە بێت بەو پێیەی چەندان یاری بەهێز و ئاگرین دەبینین لە نێوان هەڵبژاردەكان بەڕێوە دەچێت.

پرتوگالەكەی دۆن كە هەڵگری نازناوی پاڵەوانی پێشووی یۆرۆ نەیشنە ئەمشەو یاری خۆی دەكات بەرامبەر بە هەڵبژاردەی كرواتیا دووەمی جامی جیهانی 2018 كە ئەمە یەكێك دەبێت لە یارییە لوتكەكانی گەڕی دەستپێكی یۆرۆ نەیشن لە ئەمساڵدا.

هەروەها كەڵەشێرەكانی فەڕەنسا پاڵەوانی مۆندیالی 2018 دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی سوێد لە یارییەكی بەهێز و ئاگریندا لە كاتێكدا شەیتانە سورەكانی بەڵجیكا دەبنە میوانی ڤایكینگەكانی دانیمارك سێ‌ شێرەكەی ئینگلتەراش دەبێتە میوانی ئایسلەندا ئەو هەڵبژاردەیەی لە یۆرۆی 2016 ماڵئاوایی پێ‌ كرد.

ئەمەش لیستی تەواوی یارییەكانە كە لەم كاتەدا دوانیان بەڕێوە دەچن:
مەقدۆنیای باكور X ئەرمینیا
جەبەل تاریق X سان مارینۆ
قوبرس X چیای ڕەش           سەعات 7 ی ئێوارە
ئایسلەندا X ئینگلتەرا           سەعات 7 ی ئێوارە
ئیستۆنیا X جۆرجیا                سەعات 7 ی ئێوارە
ئەزاربیجان X لۆكسیمبۆرگ   سەعات 7 ی ئێوارە
دانیمارك X بەڵجیكا                سەعات 9.45 ی شەو
سوێد X فەڕەنسا                  سەعات 9.45 ی شەو
پرتوگال X كرواتیا                   سەعات 9.45 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا