ناسنامەی كچە كوردێكی روداوەكەی نێوان فەڕەنساو بەریتانیای ئاشكراكرا

پۆڵەتیك پرێس

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی یەكەمین ناسنامەی قوربانی روداوەكەی نێوان فەڕەنساو بەریتانیای ئاشكراكرد كە تێیدا 31 كۆچبەر بوونە قوربانی و زۆرینەشیان كورد بوون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە ژنێكی كورد بەناوی مەریەم نوری محەمەد ئەمین 24 ساڵ بوو یەكەم قوربانی بەكۆمەڵی ئەم هەفتەیەی كەناڵە ئاویەكانی نێوان فەڕەنساو بەریتانیابووە كە ناسنامەكەی ئاشكرا كراوە.

مەریەم كە بە باران ناسراوە، یەكێك بوو لەو كۆچبەرانەی لە كاتی پەڕینەوەیان بە كەناڵە ئاوییەكانی فەڕەنسا بۆ گەیشتن بە بەریتانیا گیانی لە دەستداوە.

ئەوەشهاتووە، ئەو كۆچبەرە دەستگیرانداربوو، دەستگیرانەكەی لە بەریتانیا دەژی و بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، پێش ئەوەی بەلەمەكەیان نقوم بێت لە ڕێگەی سناپچاتەوە بە نامە قسەیان كردووەن كاتێكیش بەلەمەكەیان نقوم بووە، نامەی بۆ ناردووەو ئاگاداری كردوەتەوە لەوەی ئەوان رزگار دەكرێن.

وتوشیەتی، “بەڵام هاوكارییەكان درەنگ گەیشتووە بەوان بۆیە خنكاون”.

رۆژی 24ی ئەم مانگە بەلەمێكی كۆچبەران كە 34 كۆچبەری تێدا بوو لەكاتی تێپەڕبوون بە كەنداوی ئینگلیزی و لە نزیك كەنارئاوەكانی فەڕەنسا نقوم بوو.

دواتر ئەوە ئاشكراكرا كە تەنها دوو لە كۆچبەرەكان رزگاربوون، كە یەكێكیان خەڵكی عێراقە و ئەوی تریان خەڵكی سۆماڵ بوو.

تائێستاش ناسنامەی تەواوی ئەو كۆچبەرانە ئاشكرانەكراوە كە خنكاون، بەپێی زانیارییەكان زۆرینەیان كوردن و خەڵكی ناوچەكانی رانیەو قەڵادزێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا