ئاگادارییەک بۆ کەسوکاری کۆچبەرانی یەختە نقومبووەکەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، ئەوانەی گومان دەکەن کەسوکاریان لەنێو یەختە نقومبووەکەی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیادابن، پەیوەندییان پێوەبکەن.

لە رۆژانی رابردوو یەختێک لەناو ئاوەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا نقومبوو کە چەندین هاوڵاتی کوردی تێدابوو و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستدا.

لایخۆیەوە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، ھاونیشتیمانیانی خۆمان ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی گومان دەکەن کەسوکاریان لەنێو یەختەکەدابوون یان ماوەیەکە ھەواڵیان نازانن دەتوانن لەرێگەی ئەو ئیمەیڵەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی بتوانین بەدواداچوون بکەین بۆ زانینی چارەنووسیان.

[email protected]

دەشڵێت: پەیوەندیکردن تەنھا لەرێگەی ئیمەیڵەوە دەبێت، لەناو ئیمەیڵەکە پێویستە کۆپییەک لە پاسپۆرتی کۆچبەرەکە، کۆپییەک لە پاسپۆرتی دایک یاخود باوکی کۆچبەرەکە و وێنەیەکی رەنگاورەنگی کۆچبەرەکە هەبێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا