پەکەکە کوژرانی 670 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کوژرانی 670 سەربازی سوپای تورکیای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی هەپەگەدا هاتووە “لە شەش مانگی ڕابردوودا گەریلاکانی پەکەکە 599 هێرشیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە، 670 ئەندامی سوپای تورکیا کوژراون و سوپای تورکیایش 232 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە”.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە “لە شەش مانگی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا 101 گەریلای پەکەکە لە ناوچەکانی ئاڤاشین و مەتینا و زاپ شەهیدبوون، لەو ژمارەیەش 32 گەریلا بەهۆی هێرشی چەکی کیمیاییەوە شەهید بوون”.

باس لەوەشکراوە “هۆکاری سەرەکیی کشانەوەی سوپای تورکیا بۆ ئەو ڕێوشوێنە چڕوپڕە سەربازییانە دەگەڕێندرێتەوە، کە هێزەکانی گەریلا لە ناوچەکانی شەڕ گرتوویانەتەبەر، بەشێوەیەک ڕۆژانە چەندین چالاکیی جۆراجۆر دژ بە بنکە و خاڵە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەوناوچانە ئەنجامدەدەن و ڕێگانادەن هاوسەنگیی هێز بکەوێتە دەست سوپای تورکیا و زاڵبن بەسەر ناوچەکەدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا