نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکانی دەرکەوتنی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دابەزی.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 42 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 90 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا