پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جەیک سۆلیڤان، جەختی لە هاوکاریکردنی بەهێزی ئەمریکا کردەوە بۆ هاوتا پۆڵەندیەکەی سەبارەت بە قیرانی کۆچبەرانی گیر خواردوو لە نێوان سنوری بیلاڕوس و پۆڵەندا.
سۆلیڤان وتی، “پاڵپشتی بەهێزی پۆڵەندا دەکەین بۆ قەیرانی کۆچبەران، کە بەهۆی کردەوەکانی لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسەوە دروست بووە.
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان سۆلیڤان و بەڕێوبەری نوسینگەی ئاسایشی نەتەوەیی پۆڵەندا باڤێڵ سۆلۆچ، جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە بۆ بەهێزکردنی بەرگری ناوچەکە، و بەهێز کردنی هێزەکانی ناتۆ لە سنوری پۆڵەندا.