لە هەولێر خوێندكاران دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

خوێندكارانی خۆپیشاندەر لە هەولێر چونە بەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵاو دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوەو هێزێكی ئەمنی زۆریش لە نزیك خۆپیشاندەران جێگیركراون.

ئەمرۆ پێنج شەمە جارێكی دیكە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەولێر بەمەبەستی گەڕاندنەوەی دەرماڵە بۆیان، لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەستیان بەخۆپیشاندان كرد.

پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس ئەوەی ڕاگەیاند، بۆ سێیەم ڕۆژ خۆپێشاندانی خوێندكاران لە هەولێر بەردەوامی هەیە و هێزێكی زۆر لە شاری هەولێر بڵاوەیپێكراوەو رێگە بە خوێندكاران نادرێت لە شەقامەكە تێپەڕن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەك لەو خوێندكارانەی دەستگیركراون تا ئێستاش بێسەروشوێنن و چارەنوسیان نادیارە.

ماوەی پێنج ڕۆژە خۆپیشاندانی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان بۆ گێڕانەوەی دەرماڵەكانیان كە لە ساڵی ٢٠١٤ كۆتایی پێهاتووە بەردەوامی هەیە.

بەوتەی خۆپیشاندەران تا وەڵامی داواكاریەكەیان نەدرێتەوە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک