مەسرور بارزانی: كار دەكەین لەپێناو رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار كە ئافرەتانی تێدا پارێزراوبێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، كار دەكەین لەپێناو رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار كە تێیدا ئافرەتان پارێزراوبن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم پابەندبوونی حكومەتی ، بە درێژەدان بە پشتیوانیكردنی مافەكانی ئافرەتان و نەهێشتنی هەمووجۆرە جیاكارییەكی ڕەگەزی و نەهێشتنی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی دژی ئافرەتان بەتایبەتی، دووپاتكردەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم كار دەكات لەپێناو ڕەخساندنی زەمینەیەكی لەبار كە ئافرەتان تێیدا پارێزراو بن و گەشە بكەن، بەشێوەیەك بتوانن بە لێهاتوویی خۆیانەوە وەك بكەرێكی سەرەكی لە كۆی كایەكانی كۆمەڵگای كوردستاندا بەشدار بن.

دەشڵێت، “حكومەتی هەرێم، پابەندە بە پاراستن و داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەتان و بەهێزكردنی پێگەیان لەناو حكومەت و كۆمەڵگە و پەرەپێدانی كولتوری رێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و نەهێشتنی توندوتیژی و هەموو جیاكارییەك لەسەر بنەمای ڕەگەز”.

25ی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێك بەرۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دیاریكراوە، لەو رۆژەدا چالاكان و رێكخراوەكانی تایبەت بە پرسی ژنان بۆ ماویی 16 رۆژ هەڵمەتێكی هۆشیاری دەستپێدەكەن ئەوەش بەئامانجی ئاشنابوونی ژنان بە مافەكانیان تاوەكو لەو رێگەیەوە نەهێڵن مافەكانیان پێشێل بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا