نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە ئێستاشدا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 82 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 82 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 78 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی کرد تا کۆتایی ئەمساڵ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بگاتە نزیکەی 100 دۆلاری ئەمریکی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا