بەرهەم ساڵح نیگەرانە سەبارەت بە گرژییەکانی سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، زۆر بەداخم بۆ گرژییەکانی سلێمانی، خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خوێندکاران بۆ داخوازییەکانیان مافێکی دەستوورییە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێرق ڕایگەیاند، “زۆر بەداخم بۆ گرژییەکانی سلێمانی، خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خوێندکاران بۆ داخوازییەکانیان مافێکی دەستوورییە‌، و توندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی و ئاسایشی گشتی مایەی ئیدانەیە. پاراستنی خۆپیشاندەران ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە، با پێکەوە ئارامی و مافی هاووڵاتی و موڵکی گشتی و پیرۆزییەکانی نیشتمان بپارێزین”.

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە، خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، داوا دەکەن دەرماڵەیان بۆ خەرج بکرێت، بەڵام خۆپیشاندانەکان لەم دوو ڕۆژەدا ئاڕاستەیەکیتری وەرگرت و چەند کەسێک بۆ مەرامی سیاسی هەوڵیاندا ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا بەرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا