27 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی، 27 کۆچبەر لە کاتی کۆچکردنیان لە فەڕەنساوە بەرەو بەڕیتانیا بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت، خنکان.

جێن کاستێکس، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا، ڕووداوەکەی بە تراژیدی ناوبرد، وتیشی هەموویان قوربانی دەستی قاچخاچیەکانن.

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش، کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕاگەیاند بۆ وەڵامدانەوەی مردنی ئەو کۆچبەرانە.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئەمە گەورەترین ڕووداوە لە ساڵی 2014وە کە ئەو ژمارە زۆرە لە کەناڵەکانی بەریتانیا گیان لەدەستبدەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک