زانیاری نوێ دەربارەی سوکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بەدواداچوون بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاو کرایەوە سەبارەت بەوەی سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکرێت لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە، دەرکەوت بەو شێوەیە نەبووە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەوە نەبووە.

چەند گرتە ڤیدیۆیەک لەم ڕۆژانەدا  بڵاو کرایەوەو تیایدا دەرکەوت ئاڵای کوردستان لەسەر زەوی کەوتووە، دوای بە دواداچوون بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکرایەوە دەرکەوت، لەو ڤیدیۆیەی کە ئاڵای کوردستان کەوتووە ساڵێک لەمەوبەرە، لە 10ی شوباتی ساڵی 2020، ئەو ئاڵایە بە هۆی ڕەشەبایەکی بەهێزەوە کەوتووە.

دواتر لە ڕێگەی چەند خوێندکارێکی زانکۆی ئەمریکیەوە، هەوڵی چارەسەرکردنی بارودۆخەکەیان داوە، ویستوویانە کە ئاڵاکە هەڵبگرنەوە، گرتە ڤیدیۆکە هیچ پەیوەندییەکی بە خۆپیشاندانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووەوە نەبووە.

هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جوتیار عادل ڕایگەیاند، ئەوانەی سوكایەتیان بە ئاڵای كوردستان كرد دەدرێنە دادگا، راشیگەیاند، لە خۆپیشاندانی ئێستای خوێندكاراندا هەندێك كەس بەمەبەست خراونەتە ناو خۆپیشاندەرانەوەو دەبێت رێگریان لێ بكرێت.

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک