پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە قەزای سەیدسادق خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران مەکۆی گۆڕانیان سوتاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، لە سەیدسادق خۆپیشاندەران هێرشیانکردەسەر مەکۆی گۆڕان و سوتاندیان، هاوکات رێگای ناوبازاڕی قەزاکە ڕاگیرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان و دابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکانیان دەکەن.