لیڤا: دەمانزانی چی لە بەرشەلۆنە دەكەین

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە بارەی چەند پرسێكەوە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسانی وڵاتەكەی دا كە گرنگترینیان باس كردنی خەڵاتە تاكە كەسییەكان و هەروەها بردنەوە گەورەكەیان بەرامبەر بەرشەلۆنە بوو.

لە دیمانەیەكی پێگەی سپۆڕت نێت پۆڵەندی لیڤاندۆڤیسكی تەمەن 32 ساڵ ڕایگەیاند: (لە وەرزی بە كۆتا هاتوو ئەوەی لە توانامدا بوو پێشكەشم كرد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكانی بەشداریم تیادا كرد بوومە گۆڵكار هاوكاری یانەكەمم كرد نازناوی خولەكانی بۆندزلیگا و جامی ئەڵمانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش بە دەست بهێنێت ئەمەش بۆ مێژووی هەموو یاریزانێك شتێكی خۆشە كە بتوانێت لە یەك وەرزدا بیكات).

Bayern Munich’s Polish striker Robert Lewandowski

سەبارەت بە خەڵاتە تاكە كەسییەكانیش لیڤا ئاشكرای كرد: (خەڵاتە تاكە كەسییەكانی گەواهیدەری ئەوەن كە یاریزانێك شایستەی چ شتێكە پاش ماندوو بوونێكی زۆر، بەڵام بە داخەوە لەگەڵ من ئەوە ڕووی نەدا، چونكە گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵ تۆپی ئاڵتونی نەبەخشی كە ئەمەش شتێكە لە مێژووی بەخشینی خەڵاتەدا ڕووی نەداوە، بەڵام بۆ وەرزی بە كۆتا هاتوو هەڵیان پەسارد و پێشكەشیان نەكرد كە بە دڵنیاییەوە مافی تەواوی من بوو بە دەستی بهێنم، بەڵام ئامانجی باڵای ئێمە لە بایرن بردنەوەی نازناوەكانە نەك خەڵاتە تاكە كەسییەكان).

لە بارەی بردنەوە گەورەكەشیان لە قۆناغی 8 بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی و تێكدانی ماڵی كەتەلۆنییەكان بە دەست لە كاركێشانەوەی ئەبیداڵ و دوورخستنەوەی كیكی سێتیەن و دواهەمینیش بڕیاردانی میسی بە جێهێشتنی بەرشەلۆنە لیڤا وتی: (بێگومان بەرشەلۆنەمان ڕاتەكاند و خەبەرمان كردنەوە پێمان وتم ئێمە زۆر زۆر لە ئێوە باشترین ئێوەش دەبێت بە خۆتاندا بچنەوە هەموو لایەك دەیانزانی ئێمە 4 بە 1 یان 5 بە 1 براوە دەبین، بەڵام 8 بە 2 زۆر سەیر بوو تەواو بە ئاگاییەوە مامەڵەمان دەكرد لەو یارییەدا بە هیچ جۆرێك هەڵەمان نەدەكرد تا گەییشتینە ئەوەی ئەو ئەنجامە مێژووییە تۆمار بكەین تەنانەت پێش یارییەكە گنابری و كیمیچ هاتنە لام باسی بردنەوەی یارییەكەیان لەگەڵ كردم من باسی بردنەوەی نازناوەكەم بۆ كردن هەموو گیانیانم كردە خرۆشانی بردنەوە ئێمە دەمانزانی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە لوتكەی ئاستمانداین).

لە كۆتاییشدا هێرشبەرە نیشان شكێنەكە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە كە ئەم وەرزەش ڕیاڵ هەوڵی گواستنەوەییان داوە ئاخۆ وەڵامی چی دەبێت لیڤاندۆڤیسكی وتی: (سوپەر بایرن سوپەر بایرن بۆ من ماڵە ئاسوودە بەخشەكەمە ئێرە دونیای ناوازەی منە و بە نیاز نیم جێی بهێڵم).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا