هەولێر خێزانێکی باکوری کوردستان دەردەکات و دەینێرێتە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر شەوی رابردوو خێزانێکی کوردی لە هەولێر دەرکرد، کە خەڵکی باکوری کوردستانن و لە بازگەی دێگەڵە داینان، تا بە ناچاری روویانکردە سلێمانی.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، حەسەن قاچار، کە خەڵکی جولەمێرگی باکوری کوردستانە و خاوەنی دوو منداڵە رایگەیاند، “ئێمە هیچ سوچ و کێشەمان نەبووە و ماوەی حەوت ساڵە لە هەولێر دەژین و ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)م”.

وتیشی: ئاگادارکراوینەتەوە سەردانی نشینگەی هەولێر بکەین بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی نیشتەجێبوون، بەڵام کە چووینە ئەوێ دەستگیرکراین و خراینە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە و هێنراینە بازگەی دێگەڵە لەنێوان هەولێر و سلێمانی دایانناین.

بە وتەی حەسەن قاچار، لە ساڵی 2003 لەسەر کەیسی سیاسی دەستگیرکراوە و ماوەی 12 ساڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا بەندکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا