بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە (8)ی ئاسایی خولی پاییزە ئەنجامدەدات.

لە راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بریتییە لە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات، بەشێکی دیکەی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە لە دانیشتنی ژمارە (7)ی پەرلەمان بڕیاردرا لەسەر پێکهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌ لیژنه‌کانی ناوخۆ و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان و ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی کە لە خۆپیشاندانەکانەکەی دوێنێی شاری سلێمانی روویدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا