نرخی نەوت لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی رۆژانی رابردوو نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی، ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 82 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 78 دۆلار و 90 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی کرد، نرخی بەرمیلێک نەوت لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆ 90 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا