بەڤیدیۆ.. لەچێشتخانەیەکی عێراق ڕۆبۆت خواردن پێشکەش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە تێیدا ڕۆبۆتێک لەجێی گارسۆن لە چێشتخانەیەکی موسڵ کە دەکەوێتە باکووری عێراقەوە خواردنە جیاوازەکان پێشکەش دەکات.

ڕۆبۆتەکە بە دەنگێکی ئالی خانمان بەمیوانەکان دەڵێت: بەخێربێن بۆ چێشتخانەکەمان، هیوادارم کاتێکی خۆش بەسەر بەرن، ڕۆبۆتەکە کڵاوێکی ڕەشی لەسەردایە و لەچکێکی شین لە ملیدا بەهێواشی بەسەر هێڵی ئاسنینەکەدا دەڕوات کە جوڵەی لەسەری پارێزراوە.

خاوەنی چێشتخانەکە ڕامی عەبدولڕەحمان باسی لەوەکرد، بیرۆکەی پڕۆژەکە لەوە کاتەوە سەری هەڵدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستی پێکرد دوای سەیرکردنی ڤیدیۆکان کە چێشتخانەکانی ئیمارات و ئیسپانیا و ژاپۆنی پیشان دەدا ڕۆبۆت کاری تێدادەکرد، عەبدولڕەحمان جەختی لەوەش کردەوە هیواخوازە خزمەتگوازی چێشخانەکەی فراوان بکات و نانی بەیانی و نیوەڕوان بگرێتەوە، هەروەها چەندین سەردانیکەر ڕێگایەکەی دوور دەبڕن بۆ نموونە لە پارێزگاکانی هەولێر و سەڵاحەدینەوە بۆ ئەوەی سەردانی چێشتخانەکەی بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا