ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلی ئۆپۆ ڕینۆ سێڤن ئێس ئی بەتایبەتمەندیەکی زۆر بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی ئۆپۆ ڕینۆ سێڤن ئێس ئی لە کانزا و شوشە دروستکراوە، کێشەکەی 197 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری دایمێنسیتی900 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی68 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(2+2+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 4390 میلی ئەمپێرە، بڕیارە مۆبایلەکە لە مانگی کانوونی یەکەم بە ڕەنگەکانی ئاڵتونی، ڕەش و شین بەنرخی 422 دۆلار بەردەست بێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک