تا ئێستا حەوت ملیۆن کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا حەوت ملیۆن کەس لە عێراق ڤاکسینیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە رەبا فەلاح، ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “ژمارەی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان دژی کۆرۆنا وەرگرتووە گەیشتووەتە حەوت ملیۆن کەس و %30 ئەو منداڵانەی تەمەنیان 12 ساڵ و سەرترە ژەمی یەکەم و %18شیان ژەمی دووەمیشیان وەرگرتووە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “پێویستە پێشوازییەکی بەرفراوانتر لە وەرگرتنی ڤاکسین بکرێت، بەتایبەتی کە مەترسی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسەکە لەئارادایە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی 11ی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، یەکەم بەشی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق و هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا